به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، دادگایه‌ك له میسر “محه‌ممه‌د به‌دیع” رێبه‌ری گروپی “ئێخوان الموسلیمین”ی میسر و ١٣ ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی دیكه‌ی ئه‌م گروپه‌ی به ئێعدام مه‌حكوم كرد.
ئه‌م دادگایه رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه، محه‌ممه‌د به‌دیع و تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی به هۆی كرده‌وه‌ی چه‌كدارانه له‌دژی حكومه‌ت و رێكخستنی “ژووری عه‌مه‌لیات” له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی پاش رووخانی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی میسر به ئێعدام مه‌حكوم كرد. محه‌ممه‌د به‌دیع ١١ مانگ پێش به تۆمه‌تگه‌لێكی هاوشێوه به ئێعدام مه‌حكوم كرا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.