هه‌واڵنێری “رۆیتێرز” له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه قه‌زاییه‌كانی میسر رایگه‌یاند، دادگاییه‌ك له‌م وڵاته ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی گروپی ئیسلامگه‌رای ئێخوان المسلمینی به ئێعدام مه‌حكوم كردووه.ئه‌م دادگایه، ٢٢ ئه‌ندامی گروپی ئێخوان المسلمینی به تۆمه‌تی هێرش بۆسه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی “كرداسه” له شاری “جیزه”، به ئێعدام مه‌حكوم كرد. به پێی ئه‌م راپۆرته، دوابه‌دوای لابردنی مه‌حمه‌د مرسی” له پۆستی سه‌رۆك كۆماری میسر له لایه‌ن ئه‌رته‌ش و سه‌ركوتی لایه‌نگرانی له ساڵی ٢٠١٣ی زایینی، له مانگی جولای ئه‌مساڵه ناوه‌ندی پۆلیسی كرداسه، له لایه‌ن لایه‌نگرانی “مورسی”ه‌وه كرایه ئامانج.