به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، دادگایه‌ك له میسر حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د به‌دیع” رێبه‌ری ئێخوان المسلمین و ١٣ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌م گروپه‌ی، ته‌ئید كرد. هه‌واڵنێرییه‌كانی میسر، رۆژی ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ هه‌واڵی ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د به‌دیع” و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی ئه‌م گروپه‌ی به هۆی كرده‌وه‌ی چه‌كدارانه له‌دژی حكومه‌ت راگه‌یاند و رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه پشتڕاست كرایه‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له مانگی گوڵانی ساڵی رابردوودا، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی به‌كۆمه‌ڵی ٦٨٣ كه‌س له‌وانه “محه‌ممه‌د به‌دیع” رێبه‌ری ئێخوان المسلمین به‌ڕێوه‌چوو و تۆمه‌تباران به ئێعدام مه‌حكووم كران. به‌ڵام نزیكه‌ی ٣ مانگ دواتر، ناوبراو و ٣٦ كه‌سی دیكه‌یان، حوكمه‌كه‌یان له ئێعدامه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه.