ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام له‌دژی سێ زیندانی

937
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، سێ زیندانی له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ ئۆستانی فارس دوو زیندانی به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵی عه‌مد” به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دیوانی باڵای رژیم حوكمی ئێعدامی زیندانییه‌كی لاو تاوانبار به‌ “قه‌تڵ”ی ته‌ئید كرد.