ده‌ركردنی حوكمی تازه‌ له‌دژی ره‌سوول بۆداقی

797
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، حوكمی تازه‌ی موعه‌لێمی زیندانی “ره‌سوول بۆداقی”، له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ ده‌ركرا.ره‌سوول بوداقی موعه‌لێمی خه‌باتكار و جه‌سوور سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌، ٦ ساڵ زیندانی به‌ بێ موره‌خه‌سییه‌كه‌ی كۆتایی پێهات، به‌ڵام هه‌روا له‌ بازداشتی كاتی دا به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌م موعه‌لێمه‌ خه‌باتكاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ حوكمێكی نامرۆڤانه‌دا له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ ته‌حه‌مول كردنی ٣ ساڵی دیكه‌ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ره‌سوول بۆداقی هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤ و مافی موعه‌لیمان، مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش ئێخراج و حقوقه‌كیشیان بڕی.