به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له شاری كه‌ره‌ج وێبلاگ نووسی به‌ندكراو “محه‌ممه‌د ره‌زا پورشهجهری”یان به یه‌كساڵ زیندان، دوو ساڵ ته‌بعید بۆ شاری “ئه‌رده‌كان”ی ئۆستانی یه‌زد، مه‌حكوم كرد.
محه‌ممه‌د ره‌زا پورشهجهری به تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ ته‌بعید بۆ شاری ئه‌رده‌كان ئۆستانی یه‌زد، مه‌حكوم كرا. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م حوكمه، كه‌لوپه‌لی شه‌خسی و نه‌قدی ناوبراویش زه‌وت كرا. شایانی باسه ئه‌م وێبلاگ نووسه رۆژی ٨ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له حاڵێكدا كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته له ئازادیه‌كه‌ی له ده‌وره‌ی مه‌حكومیه‌تی پێشووی تپێهر ده‌بوو، سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا.