ده‌ركردنی حوكمی دوو ساڵ زیندان بۆ فه‌رزاد مورادی نیا

25
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، “فه‌رزاد مورادی نیا” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی ئه‌م كومیته‌یه‌، به‌ ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.فه‌رزاد مورادی نیا كه‌ سه‌ره‌تا له‌ دادگای به‌رایی لقی ١ی ئۆستانی كوردستان به‌ دوو زیندان ساڵ مه‌حكوم كرابوو، دواجار له‌ لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی كوردستانیش حوكمه‌كه‌ی ته‌ئید كرا. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ركراو بۆ فه‌رزاد مورادی نیا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه‌ و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و زیندانیانی سیاسی بوو. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ كه‌ فه‌رزاد مورادی نیا رێكه‌وتی ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٣، له‌ حاڵێكدا كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای پاش ٢٥ رۆژ، له‌ رێكه‌وتی ١١ی به‌فرانباری ٩٣، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →