ده‌ركردنی حوكمی دوو ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییه‌كی كامیاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سیروان ئیبراهیمی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كامیاران له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ كوردستان، به‌ دووساڵ زیندانی مه‌حكووم كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو پێشتریش به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامییه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ سێ ساڵ حه‌بسی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو و پاشان له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٨دا، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد كرابوو.