به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی مه‌ده‌نی، ئه‌فسانه بایزیدی خوێندكاری خه‌ڵكی شاری بۆكان به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو دوای دادگایی كران و ده‌ركردنی حوكم، هێشتا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له شاری بۆكان به‌ندكراوه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ناوبراو پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢یش به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم له‌گه‌ڵ براكه‌ی “شاهۆ بایزیدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم و دواتر بە وه‌سیقه‌ی سەد میلیون تمەنی ئازاد كرا