ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ جه‌یسۆن ره‌زاییان

353q
“موحسێنی ئێژه‌یی” وته‌بێژی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم هه‌واڵی ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ “جه‌یسۆن ره‌زاییان”ی راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاند، حوكمی زیندان بۆ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ ده‌ركراوه‌ به‌ڵام هێشتا به‌ تۆمه‌تبار و وه‌كیله‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوو هه‌واڵنێری ئێرانی ـــ ئامریكایی واشینگتۆن پۆیست له‌ شاری تاران وێڕای هاوسه‌ره‌كه‌ی “یه‌گانه‌ ساڵحی” به‌ تۆمه‌تی “جاسوسی” ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه‌ دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا. كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی، سازمانه‌كانی مافی مرۆڤ و واشینگتۆن پۆست چه‌ندین جار خوازیاری ئازادی جه‌یسۆن ره‌زاییان بوون.