ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ شاری سنه‌

132y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوو هه‌ڵسووڕاوی كریكاری به‌ ناوه‌كانی “فه‌رزاد مورادیان و فه‌ردین میره‌كی”، له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگوسته‌ری رژیم حوكمی زیندانیان بۆ بڕایه‌وه. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری فه‌رزاد مورادیان به‌ ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها فه‌ردین میره‌كی به‌ ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانه‌وه‌ مه‌حكوم كران و بۆ ماوه‌ی ٢٠ رۆژیش ده‌رفه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان پێداون. شایانی باسه‌، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “ئارام و فواد زه‌ندی، حامید مه‌حمودی نژاد، نیزام سادقی و كوروش به‌خشه‌نده‌”، هه‌روا له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌دان و بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌ له‌ نیگه‌رانیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.