ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ كوروش به‌خشه‌نده‌

105q
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری كوروش به‌خشه‌نده‌ به‌ سێ مانگ و یه‌ك رۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
كوروش به‌خشه‌نده‌ له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ حێزبێكی ئۆپۆزیسیون، به‌شداری له‌ مه‌راسم و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌ سێ مانگ و یه‌ك رۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.