ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سنه‌

765
هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سنه‌ له‌ لایه‌ن دادگای رژیم له‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم”، به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
بەپێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماف نیوز، “فەرهاد خودایار” خەڵكی یەكێك ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆمه‌تی “ێپوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم” به‌ شه‌ش مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی قاچاخ” به‌ ٩ میلیون تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌قدی مه‌حكوم كرا و ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌دا به‌ندكراوه‌