ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

229
هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناوی “ئه‌مین عه‌لیوه‌ند” خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌، حوكمی زیندانی بۆده‌ركرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌مین عه‌لیوه‌ند كه‌ ماوه‌ی ٢٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، پاش دادگای كران حوكمی یه‌كساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانی “تێكاب”ی بۆده‌ركرا. شایانی باسه‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هاوڵاتییه‌، موحاربه‌ و ته‌بلیغ له‌دژی رژیم راگه‌یه‌ندراوه‌.