ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌ریوان

43
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم له‌ شاری سنه‌، حوكمی ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری له‌دژی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “عه‌لی خۆشنه‌مه‌ك” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ته‌ئید كرد. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم له‌ شاری سنه‌ سزای ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری له‌دژی عه‌لی خۆشنه‌مه‌ك، هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوانی پشتڕاست كرده‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ “عه‌لی خۆشنه‌مه‌ك” رۆژی ٨ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٣، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای رژیم له‌ شاری مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ دواتر ئه‌م حوكمه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه‌ ته‌ئید كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →