ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌ریوان

84y
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، “عه‌لی خوشنه‌مه‌ك” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ریوان به‌ سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرابه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “عه‌لی خوشنه‌مه‌ك” كه‌ ته‌مه‌نی ٥٢ ساڵه‌ و له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان به‌ئه‌ژمار دێت، رۆژی ٨ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو، به‌ تۆمه‌تی ته‌بیلغ له‌دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش ٧٠ رۆژ بازداشت و راگیرانی له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌، له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا، بۆ به‌ندی گشتی زیندانی شاری مه‌ریوان گواسترایه‌وه‌ و ماوه‌ی چه‌ند رۆژی له‌وه‌پێش له‌ دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان، به‌ سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.