ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی رۆژنامه‌نووسێك

426
“سه‌عید پوورحه‌یده‌ر” رۆژنامه‌نووس و زیندانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیمه‌وه‌ حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ بڕایه‌وه‌.”سه‌عید پورحه‌یده‌ر” له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، سووكایه‌تی به‌ خامنه‌یی و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌كازیب له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، تۆمه‌تبار كرا. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا. ناوبراو دوابه‌دوای ئازادی له‌ زیندان، ناچار بوو وڵات به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام له‌ نێوه‌كانی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئێران و دواتر به‌ بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →