رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، “مه‌حموود ساڵحی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه له شاری سنه سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.ئه‌م حوكمه له حاڵێكدا ده‌ركراوه كه مه‌حموود ساڵحی له دادگای له سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به حقوقی كرێكاران و زهحمهتكشان و به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان دیفاعی كردووه و هه‌موویانی به مافی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ناولێبردووه.