ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی موعه‌لیمێك له‌ دێهگولان

756
“عه‌لی حوسێن په‌ناهی” موعه‌لیمی شاری دێهگولان كه‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی خه‌رمانان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.
به‌ پێی راپۆتی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، عه‌لی حوسێن په‌ناهی به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تی به‌ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ له‌ شاری سنه‌ محاكمه‌ و به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م موعه‌لیمه‌ دوای هه‌شت ساڵ ته‌دریس له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌ و دێهگولان، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشیش ئیخراج كراوه‌.