ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی ناڕازییان بۆسه‌ر پاركی گزی

558
رۆژی جومعه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگایه‌ك له‌ ستانبول ٢٤٤ كه‌سی به‌ هۆی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی به‌رینی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ مانگی ژوئه‌نی ساڵی ٢٠١٣ له‌ توركیه‌، به‌ زیندان مه‌حكوم كرد.
دادگا سه‌رجه‌م ٢٥٥ كه‌سانێك كه‌ له‌دژی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ساختمان سازی له‌ پاركی گزی ستانبول ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو، محاكمه‌ و ٢٤٤ كه‌سی به‌ دوو تا چوارده‌ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد. حه‌وت كه‌سیان ئازاد كرا و په‌روه‌نده‌ی چوار كه‌سیشیان به‌ شێوه‌ی جیاجیا تاوتوێ كرا. ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌مواڵی گشتی، خۆڕاگری له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ئمورانی ئینتزامی و تێكدانی نه‌زمی گشتی و ئالوده‌ كردنی مزگه‌وت” دادگایی كراون.