ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه‌

46y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “حكمه‌ت رۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌، حوكمی زیندانی ته‌علیقی و ته‌عزیری بۆ ده‌ركرا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو ماوه‌ی ٦ مانگ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم،‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ سێ مانگ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بازداشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. دواتر ئه‌م هاوڵاتییه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا و رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ لایه‌ن دادگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌، دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌علیقی و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری پێدرا و ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌ كرا.