به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “نیزام سادقی” له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه له شاری سنه، به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، نیزامی سادقی له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان له لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له شاری سنه به‌هۆی ئه‌ندامیه‌تی له كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا. دادگایی كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو و حوكمی ده‌ركراو دوای تێپه‌ڕ كردنی چه‌ند رۆژ، پێی راگه‌یه‌ندرا. پێشتر نیزام سادقی رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ترمیناڵی شاری سنه بۆ شاری شنۆ شوێنی ژیانیان ده‌چوون، له لایه‌ن چه‌ند مه‌ئموورێكی لیباش شه‌خسی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه گواسترایه‌وه و له رێكه‌وتی ١٦ی مانگی گولانی ئه‌مساڵ دوای تێپه‌ڕ كردنی لێپرسینه‌وه، راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كرا. شایانی باسه ناوبراو به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، له زیندان ئازاد كرا.