“عه‌لی فائێزپوور” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ڕێی ده‌ركرانی حوكمێكهوه له لایه‌ن دادگای رژیم له ته‌ورێز، به ٨مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ” كه‌مپه‌ینی دیفاع له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی “، “عه‌لی فائێزپوور”، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی كه له رێكه‌وتی ١١ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه له‌به‌ر به‌شداری له رێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ” شاهڕۆخ زه‌مانی”، له ته‌ورێز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تۆمه‌تی ” ته‌بلیغ له دژی نیزام” به ٨مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.