ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق بۆ دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی له شاری‌ سنه‌

87y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی “یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئێقباڵ شه‌بانی” له‌ نوێنه‌رانی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه،‌ به‌ ٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو كه‌سه‌ كه‌ ده‌بیر و بازڕه‌سی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌ن، سه‌ره‌تای مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زمی گشتی” حوكمی زیندانیان بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌یان تا ئێستا به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌. به‌ وته‌ی ناوبراوان، دادستان پاش كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوو بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی كۆبانی و له‌دژی هێرشیه‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ شكایه‌تی كردووه‌ و تۆمه‌تی به‌شداری ئه‌وان له‌م كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ی خستۆنه‌ پاڵیان.