ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق بۆ پێنج ئه‌ندامی شورای شاری كامیاران

134y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پێنج كه‌س له‌ ئەندامانی ده‌وری چوارەمی شورای شاری کامیاران بە تاوانی “گەندەڵی دارایی”، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ ٥٠ ساڵ زیندان و شه‌لاق مه‌حكوم كران. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پێنج ئه‌ندامی شورای شاری كامیاران به‌ ناوه‌كانی “خوسرەو ئیبراهیمی، ئەردەشیر موتیعی، بێهزاد نێگەهداری، هیوا مستەفاپوور و بەدیع قوربانی” به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌م شاره‌ هه‌ر كامه‌یان به‌ ١٠ ساڵ زیندان و ٨٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كراون. شایانی باسه‌ گه‌نده‌ڵی دارایی له‌ نێو دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی رژیم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و ئه‌مه‌ ته‌نیا نمونه‌یه‌كی بچوك له‌ ئاشكرا بوونی گه‌نده‌ڵی و ئێختلاسه‌.