دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی سێ ساڵ له‌وه‌پێشی كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرملوو و سكاڵای خاوه‌نكار، پێنج كه‌س له‌م كرێكارانه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و شه‌لاق، مه‌حكوم كران.
كرێكارانی ناڕازیی مه‌عده‌نی چادرملوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كارانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێخراجی ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی چادرملوو بوون. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، خاوه‌نكار به تۆمه‌تگه‌لێك له‌وانه “تێكدانی نه‌زم و پێشگیری له جێبه‌جی كردنی مافی كه‌سانیتر”، له ٣٠ كه‌س له نوێنه‌رانی كرێكاران، شكایه‌تی كرد. له كۆتاییدا، له ئاكامی حوكمی ئه‌وه‌ڵیه‌ی دادگای رژیم، ٥ كه‌س له‌م كرێكارانه به زیندان و شه‌لاق مه‌حكوم كران و ٢٥ كرێكاری دیكه‌ش له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه درابووه پاڵیان، ته‌بره‌ئه كران.