ده‌ركردنی حوكمی ٤٤ ساڵ زیندان بۆ چوار هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی

531y
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، “ئاتێنا دائێمی، ئاتێنا فێرقدانی، ئۆمید عه‌لی شناس و ئاسۆ رۆسته‌می”، چوار هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی به‌ندكراو سه‌رجه‌م به‌ ٤٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكوم كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئاتێنا دائێمی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و داكوكێكاری مافی منداڵان به‌ند كراو له‌ به‌ندی گشتی ژنان زیندانی ئێوین ناسراو به‌ “به‌ندی ژنان”، به‌ ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئاتێنا فێرقدانی هه‌ڵسووڕاوی مافی منداڵان به‌ندكراو له‌ به‌ندی “٢ی ــ ئه‌لف”ی سپا له‌ زیندانی ئێوین، به‌ ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ئۆمید عه‌لی شناس هه‌ڵسووڕاوی مافی منداڵان به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین، به‌ ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌وره‌ها ئاسۆ رۆستمی هه‌ڵسووڕاوی مافی منداڵان به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین، به‌ ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.