ده‌ركردنی حوكمی ٦ ساڵ زیندان بۆ جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌

 

628t
ده‌زگای قه‌زایی رژیم “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” ده‌بیری هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێرانی به‌ ٦ ساڵ زیندان و دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له‌ چالاكی له‌ فه‌زای مه‌جازی و میدیا و چاپه‌مه‌نیه‌كان مه‌حكوم كرد.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی تووماری ٤٠ هه‌زار كه‌سی كرێكاران بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌ست بووه‌، به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی وڵات، تێكدانی نه‌زمی گشتی و چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام”، سه‌رجه‌م به‌ ٦ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.