ده‌ركردنی حوكمی چوار ساڵ زیندان بۆ ئۆمید ده‌باخچی له‌ مهاباد

637
به راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ شاری مهاباد، رۆژی شه‌مه‌ ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر حوكمی چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌ ئۆمید ده‌باخچی موكری راگه‌یه‌ندرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری مهاباد زیندانی سیاسی “ئۆمید ده‌باخچی موكر”یان بۆ ده‌فته‌ری سه‌رۆكی زیندانی بانگ كرد و به‌ شێوه‌ی ره‌سمی حوكمی چوار زیندان ته‌عزیریان پێی راگه‌یاند. له‌م حوكمه‌دا ناوبراو به‌ “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی له‌ رێگای چالاكی ئینترنێتی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم” تۆمه‌تبار كراوه‌. شایانی باسه‌ ئۆمید ده‌باخچی موكری به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ مه‌رگی گوماناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی، رۆژی جومعه‌ ١١ی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.