به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، خوێندكارێكی رشته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دانشگای ته‌ورێز و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ناوی “فه‌رهاد شه‌فیع زاده” له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیمه‌وه، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی تهعزیریهكهی ته‌ئید كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ به تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زمی گشتی و ره‌خنه له كاربه‌ده‌ستانی رژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و دواتر له دادگای ئه‌م شاره حوكمی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری پێ‌درابوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیمه‌وه حوكمه‌كه‌ی ته‌ئید كرا. شایانی باسه ئەو خوێندكارە كە ئەندامی شۆرای ناوەندیی كانوونی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاڤۆكی خوێندكارییە، لە لایەن حەراسەتی دانیشگای “تەورێز”یشه‌وه له دوو ترم خوێندنیش بێبه‌ش كراوه.