ده‌ركردنی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی تاران

992
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، ٧٥ كرێكاری په‌یمانكاری ژێرمه‌جموعه‌ی “سیمانی تاران” له‌سه‌ر‌كار ده‌ركران.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ رێگای شیركه‌ته‌كانی “گۆلسار، ئه‌لوه‌ند و رۆیاڵ كار” له‌ چه‌ندین به‌شی جیاجیای واحێدی ٧ی سیمانی تاران كاریان ده‌كرد كه‌ خاوه‌نكاری كارخانه‌كه‌ دوای كۆتایی قه‌راردادی كارییان له‌ به‌ستنی قه‌راردادی نوێ خۆی بوارد. شایانی باسه‌ تا ئێستا دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.