به پێی راپۆرته‌كان، له جه‌ریانی هێرشی هێزه ئینتزامیه‌كانی رژیم له سنووری نه‌ڵاس، ٣٢ هه‌زار بوتڵ مه‌شروب له سنووری شاری شنۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له هێڵه سنوورییه‌كانی شاری شنۆ ٣ كاسبكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌و هێرشه‌دا ١٨ سه‌ر ئه‌سپی بارهه‌ڵگری كاسبكاران و ٣٢ هه‌زار بوتڵ مه‌شروب زه‌وت كرا. شایانی باسه، به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و بێكاری به‌رین له شاره‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت له شاره سنوورییه‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار به ناچار روویان كردۆته كاری كاسبكاری و كۆڵبه‌ری له‌سه‌ر سنووره‌كان و رۆژ نییه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه هێرش نه‌كرێته سه‌ریان و به‌ره‌وڕووی زیانی ماڵی و گیانی نه‌بنه‌وه.