ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌دان ئۆتۆمۆبیل له ورمێ

989
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، نزیك به ٨٠٠ ئۆتۆمۆبیل له لایه‌ن پۆلیسی شاری ورمێوه‌ به‌ بیانوی هه‌ڵگرتنی كالای قاچاغ، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.
له‌ ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا ١١٨٠ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی رژیمه‌وه‌ به بیانووی كه‌لوپه‌لی قاچاغ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆر جار هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نها به‌ گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لووپه‌لی قاچاخ ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدان یان خوڕ برینداربوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.