ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو برا له‌ مه‌ریوان

52

دوو برا به‌ناوه‌كانی “جه‌لال و نه‌جمه‌دین فه‌ڕۆخی” خه‌ڵكی ئاوایی “له‌نج ئاوا”ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباسی شه‌خسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی راپۆرتی كانونی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌عات ٥ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی پوشپه‌ڕ،‌ هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی باوكی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ و وێڕای سووكایه‌تی كردن و پێشكنینی ماڵه‌كه‌یان، هه‌ر دوو براكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو برایه‌ و شوێنی راگیرانیان، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →