ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو مێرمنداڵ له‌ شنۆ

ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵیان بە ناوەکانی “سینا مینایی” و “عەبدوڵڵا یوسفی” کە هەردوویان خەڵکی گوندی “سەوجە” بوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە و تاکاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ لە سەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه‌ هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە. شایانی باسە “سینا مینایی” ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەر ودواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →