ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی تیكاب و مه‌هاباد

به‌ پێی ڕاپۆرتهكان، له‌ ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خهڵكی شارهكانی تیكاب و مههاباد به‌ ناوهكانی “حسێن شێرزاد” و “موختار ئیبراهیمی، له‌ لایهن هێزه‌ ئهمنییهكانی ڕژیمهوه‌ دهستبهسهر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی “شەریفئاوای شاری تیکاب بە ناوی “حسێن شێرزاد” تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٦ی گهڵارێزان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراشایانی باسه، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر كرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوەله‌ لایهكی دیكهوه، ڕۆژی دووشەممە ۵ی گهڵارێزان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بهناوی “موختار ئیبراهیمی” به‌ دوای تەواوبوونی قۆناغهكانی لێپرسینەوە بۆ بەندی تەلاش ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە جێگهی ئاماژهیه، موختار ئیبراهیمی ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و گوازترابوویهوه‌ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.