ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌هاییه‌كانی له‌ سنه‌

50q
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری سنه‌، له‌ رێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌هاییەکانی ئه‌مشاره‌وه‌، به‌نیازه‌ ناچاریان بكات كه‌ له‌ دژی زه‌بیحۆڵا ره‌ئووفی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر “په‌روانه‌ ره‌حمانی” هاوسه‌ری زه‌بیحۆڵا ره‌ئووفی له‌به‌ر باوه‌ڕی به‌ “به‌هاییه‌ت” له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. “موحه‌ممه‌د سه‌لاحه‌دین ره‌شیدییانی”، یه‌كێك له‌و‌ به‌هاییانه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ زه‌بیحۆڵا ره‌ئووفی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ده‌ڵێت: خۆی و سێ كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن بازجووه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو كه‌ به‌ تۆمه‌تی”ئێرتێداد” مۆحاكه‌مه‌‌ ده‌كرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ سكاڵانامه‌یه‌ك له‌ دژی “زه‌بیحۆڵا ره‌ئووفی” واژۆ بكه‌ن.‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی “پشتیوانی‌ مافی مرۆڤ” له‌ درێژه‌ی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافی شارۆمه‌ندانی به‌هایی له‌ ئیران زۆرجار ره‌خنه‌یان گرتووه‌.‌ “بانی دۆگال” نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هاییه‌كان له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشتر وێڕای رایگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ باروودۆخی به‌هاییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌ ده‌وره‌ی هاتنه‌سه‌ركاری “حه‌سه‌ن رووحانی” نه‌ك باشتر نه‌بووه‌، وتبووی:”مه‌علوم نییه‌ كه‌ تا چ كاتێك به‌هاییه‌كان ده‌بێ له‌ ئێران بكه‌ونه‌ به‌ر هه‌ڵاواردن، ئیجازه‌ی كار و خوێندنیان لێ زه‌وت كرێت و ته‌نانه‌ت‌ نه‌توانن ته‌رمی مردووه‌كانیشیان به‌ بێ دڵه‌ڕاۆكێ بنێژن.