ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نیی له‌ مێشگین شه‌هر

192w
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خاكه‌ڵێوه‌، ئیبراهیم ره‌شیدیی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نیی و رۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی مێشگین شه‌هر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئیبراهیم ره‌شیدیی له‌ مه‌یدانی “مۆعه‌لێم”ی مێشگین شه‌هر له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نه‌زاندراو گواستراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا چه‌ندینجار له‌ لایه‌ن ناوه‌ند ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمیشه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. ئیبراهیم ره‌شیدیی ئه‌ندامێتیی له‌ هه‌یئه‌ت ته‌حریرییه‌ی ماهنامه‌ی “بایرام” و هه‌فته‌نامه‌ی راگیراوی “نه‌ویدی ئازه‌ربایجان”ی له‌ پێشینه‌ دایه‌.