ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی ڕژیم لهدرێژهی ڕهوتی دهستبهسهركردنی هاووڵاتییان لهشارهكانی كوردستان، هاووڵاتییهكی خهڵكی گوندی دێوهزناو و چالاكێكی بورای مافی ژنانیان له‌ كرماشان دهستبهسهر كردووه‌.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا لە گوندی دێوەزناو هاووڵاتییەکیان بە ناوی “نەسروڵڵا حەیدەرنژاد” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوەشایانی باسه، “نەسروڵڵا حەیدەرنژاد” ئەندامی شوورای گوندی دێوەزناو بووە و بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوەله‌ لایهكی دیكهوه‌ ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی بواری مافی ژنانیان بە ناوی “سارا بەرزگەر” به‌ ههمان تۆمهت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوەجێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی پێنجشەممەش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو بە ناوی “هیوا عەزیزپوور” بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *