ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ لیبی

285y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی لیبی رایانگه‌یاند، ٦٠٠ په‌نابه‌ریان له‌ رێگای ئوروپا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.”هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رێكی مه‌رزبانی لیبی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م په‌نابه‌رانه خه‌ڵكی وڵاته جیاجیاكانی ئافریقا بوون‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری “ترابلۆس”، ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌، ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ به‌ نیازی ئه‌وه‌ بوون كه‌ له‌ رێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه‌، خۆیان بگه‌یه‌ننه‌، ئوروپا.