ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٢ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه‌

ڕاپۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن كه‌ هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشهممه‌ ٨ی گهڵارێزان، ٢٢ کۆڵبەریان لە سنووری “بڕوێشکانیــی بانە دەستبەسەر کردووە.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشهممه‌ ٢٢ کۆڵبەر لە شاری سەقز لە کاتی چون بۆ کۆڵ‌ لە نێو ماشین و بێ هیچ بهڵگهیهک ‌و بارێكی‌ قاچاخ لە مەرزی “بڕوێشکانی” لە گوندی “کێلێ” له ‌لایهن هێزهكانی‌ ڕژیمهوه‌ دهستبهسهر كراونشایانی باسه، ئەو کۆڵبەرانە لە کاتژمێر ٢ی داونیوەڕۆوه‌ هەتا ٨ی شەو لە ئیتلاعاتی هەنگی سنووری ڕاگیراون و دوای‌ ٦ كاتژمێر ئازاد کراون، بهڵام ههرچی‌ كهلوپهلی‌ شهخسیان ههبووه، لێیان وهرگرتوون.