به پێی راپۆری هه‌ڵسووڕاوانی مافی مروڤ، رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی رێبه‌ندان، ٣ چالاكی مه‌ده‌نی له شاری خۆی سه‌ر به ئۆستانی ورمێ له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیم له شاری خۆی، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوێنی كاری “ئیسلام عه‌لی ئهكبهرلو، ئازار خاسه ته‌راش و ئه‌مین حاجیلو” و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنییان، راپێچی شوێنێكی نادیاریان كردن. ده‌وترێت پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م ٣ چالاكه مه‌ده‌نییه، هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیم شوێنی كاری “ئیسلام عه‌لی ئهكبهرلو” ده‌پشكنن و كامپیوتر و باقی كه‌لوپه‌له شهخسیهكانیشی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێشتا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م ٣ كه‌سه و شوێنی راگیرانیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه “ئیسلام عه‌لی ئهكبهرلو” له چالاكانی مه‌ده‌نیی شاری خۆی، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و له رێكه‌وتی ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٠، به هۆی به‌شداری له رێوره‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی یه‌كێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕبوونی ١١ رۆژ، به دانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی، ئازاد كرابوو.