ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ كرماشان

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار “جوانمێر مۆرادی” چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی کارەبا و فلزی ئەو شارەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە “جوانمێر مۆرادی” کرێکاری کارەبای پیشەیی بووە و ڕۆژی یهكشهممه‌ کەسێک زەنگی بۆی داوە و داوای لێکردوو کە بە مەبەستی چاولێکردنی پرۆژەیەکی کاری سەردانی دەرەوەی شار بکات کە لەو شوێنە دەستبەسەر کراوەشایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو ڕژاونەتە ماڵهكهی و ماڵەکەیان پشکنیوەئهمه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییهك له‌ هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە کرێکارییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لهبهر دهست دا نییه‌.