ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتیی له‌ ورمێ و سنه‌

ڕاپۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن كه‌ هێزهكانی سپای پاسداران له‌ ورمێ سێ هاووڵاتییان به‌ تۆمهتی “ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری ڕژیم” دهستبهسهر كردووه‌. ههروهها هاووڵاتییهكی خهڵكی شاری سنه‌ له‌ لایهن هێزه‌ ئهمنییهكانی ئهمشارهوه‌ به‌ بێ هیچ هۆكارێك دهستبهسهر و ڕاپێچی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سنه‌ كراوه‌.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ئاماژەیان بە ناوی ئەو سێ کەسە نەکردووە و تەنیا ئاماژەی بە دەستبەسەرکردنیان لە سنووری شۆمالی غهربی ئێران کردووەههروهها لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کاناڵە مهحهلییهکانی شاری سونقوڕ و کولیایی، بڵاویان کردبووهوه، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی ئهوشاره‌ کە “ئەندامی یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بوونە لەو شارە دەستبەسەر كراونله‌ لایهكی دیكهوه، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “وەلی قەڵوەزی” به‌ بێ هیچ هۆكارێك لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرائهمه‌ لهكاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییهك لە هۆکاری دەستبەسەر كردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.