ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئاوه‌كانی كێوی ئاوه‌یه‌ر له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات

202y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌نیازه‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی كێوی ئاویه‌ر به‌ره‌و ماڵه‌ سازمانییه‌كانی خۆی بگوازێته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ حاڵێكدا ماوه‌ی یه‌كساڵه‌ شاره‌كانی كوردستان تووشی كێشه‌ و گرفتی كه‌م ئاویی بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌نیازه‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی كێوی ئاویه‌ر به‌ره‌و شوێنی جێگیربوونی ماڵه‌ سازمانییه‌كانی ئه‌ندامانی خۆی بگوازێته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م ناوه‌نده‌ی رژیم به‌ بانگ كردنی سه‌رجه‌م بیركه‌نه‌كانی ئه‌م شاره‌، هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كردووه‌ كه‌ تا كاتێك ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو نه‌بێت‌، ناتوانن كارێكی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن.