ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو شارۆمه‌ندی مووچشی له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

23q
باوك و فه‌رزەندێكی خه‌ڵكی مووچش له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز “حۆسێن ساعدمووچشی” و كۆره‌كه‌ی “فه‌رهاد ساعد مووچشی” له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیارن و له ماڵی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شۆێنێكی نادیار كراون. له چاره‌نووس و شوێنی راگیرانی ئه‌م دو كه‌سه‌ هیچ زانیاریێه‌ك له ده‌ستدا نیه‌. شایانی باسه زه‌خت و زۆری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌ كوردنشینه‌كانی ئیرانی ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.