فه‌رمانده‌ی ئینتزامیی رژیم له تاران دانی به‌وه دانا كه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا زیاتر له ٧٠٠ كه‌س له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ فه‌زای مه‌جازیی، له لایه‌ن مه‌ئمورانی پۆلیسی “فه‌تا”وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا رێژه‌ی په‌روه‌نده‌سازییه‌كان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ فه‌زای مه‌جازیی ٧٩ له‌سه‌د هه‌ڵكشاوه، وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌دا ٧٢٣ تۆمه‌تباری تاوانه سایبێرییهكان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه له نێویاندا، ٦٠٩ كه‌س پیاو و ١١٤ كه‌سیان ژنن”. شایانی باسه رژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌ر شێوازێك بۆ سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سایبێری به بیانووی جۆراوجۆر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فیلتێر ده‌كه‌ن.