ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لاوێك له شاری بۆكان

994
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هیزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری بۆكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی یه‌كێك له چالاكانی مه‌ده‌نی به ناوی “ئیسماعیل گورگی” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد.
سه‌ره‌راین تێپه‌رینی چه‌ندین رۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌، به‌ڵام تا ئیستا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و‌ هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ناوبراو هه‌واڵێك له ده‌ستدا نیه‌. ئیسماعیل گورگی پێشتر له ساڵی ٧٨ به تۆمه‌تی “ئیقدام له دژی ئه‌منیه‌تی ملی” له لایه‌ن دادگای “ئیقلاب”ی رژیم له شاری مهاباد به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكوم كرا.