هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مەریوان لەکاتی ئەنجامدانی هەوڵێکی فەرهەنگی، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رژیمه‌وه دەستبەسەر کرا.
چەند رۆژ له‌وه‌پێش، “محەمەد شەعبانی” بەرکەوتووی چەکی شیمیایی و خەڵکی شاری مەریوان، کە لە هەوڵی ئەوەدا بوو لە ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی ژماره‌یه‌ك له ئاواییه‌كانی شاری مه‌ریوان، نێوان ئاوایی “قەڵاجێ”ی مەریوان هەتا هەڵەبجە بە پێ ببڕێت، لەلایەن هێزی ئینتزامیی رژیمه‌وه دەستبەسەر کرا. ئەو بەرکەوتووەی چه‌كی شیمیایی بە دروشمی “نا بۆ شەڕ و کوشتاری خەڵکی مه‌ده‌نی”، ئەو هەوڵەی ئەنجام داوە و پاش بڕینی ٢٥ کیلۆمیتر رێگە، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٧، ئاواییه‌كانی “نژمار، کانی دینار، هیجرە، دەگا شێخان، بارام‌ئاوا، بالک، قەڵاجێ و دزڵی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکومه‌تی بەعسی عێراقه‌وه بۆمبارانی شیمیایی کران