ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هه‌ڵسووڕاوێكی ژینگه‌ له‌ ئیلام

182
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی ژینگه‌پارێز‌ به‌ناوی “مه‌حموود ره‌زایی مه‌لێكشاهی”، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئموورانی رژیم پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌لی شه‌خسی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه‌‌، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد. شایانی باسه‌ تا ئێستا له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و شوێنی راگیرانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.